سەرۆكی ئۆكراین: مۆسكۆ نیازی راستەقینەی بۆ وەستاندنی جەنگ نییە
ئاکام
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سەرۆكی ئۆكراین لەبارەی وەستاندنی جەنگ لەگەڵ روسیادا و لە لوتکەیەک لە پەرلەمانی ئەوروپادا ئاشكرایکرد، مۆسكۆ نیازی راستەقینەی بۆ وەستاندنی جەنگ نییە و بە دەستبەسەرداگرتنی دۆنباس رازی نابێت و رێككەوتن لە كەرتی وزە قبوڵ ناكەن.
ڤۆڵۆدیمێر زێلنسكی سەرۆكی ئۆكراین لە لوتكەی ئەنجومەنی ئەوروپا لە برۆكسل رایگەیاند، سەرۆكی روسیا هیچ نیازێكی راستەقینەی بۆ ئاشتی نییە و نایەوێت جەنگەكە كۆتایی پێ بێت و هەوڵ دەدات بە فێڵ و لە رێگەی دۆزینەوەی دەستەواژەی نوێوە قۆناغ بە قۆناغ سزاكانی سەری كەم بكاتەوە.
زێلنسكی وتیشی، ناتوانن قبوڵی رێككەوتنی كەرتی وزە بكەن و لە هەنگاوی داهاتوو سزای كەرتی بانكی و پیشەسازی روسی لادەبرێن و دواتریش پارە بلۆككراوەكانی روسیا ئازاد دەكرێن.
راشیگەیاند، بۆ ئەم زستانە و بۆ ساڵی داهاتوو، داوای 70 ملیار یۆرۆ لە ئەوروپا دەكەن بەوپێیەی قۆناغی داهاتوو سەختتر دەبێت.


