پەرلەمانتارێكی عیراق: هەموو لایەنە سیاسیەكانی ئاگاداری گۆڕینی نرخی دۆلار بوون
کەژان
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكراكرد، بەشێكی زۆری لایەنەكانی ناڕازیی لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پێشوەختە ئاگاداری بڕیارەكە بوون و سوودی مادیی گەورەیان لێ بینووە.
ئەمیر مەعمووری، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رەخنەی توندی لەو لایەنە سیاسییانە گرت كە دژایەتی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەكەن و رایگەیاند: زۆربەی ئەوانەی ئێستا رەخنە لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەگرن، پێشوەختە زانیارییان لەسەر گۆڕانكارییەكە هەبووە و پێش دەنگدان و جێگیركردنی نرخەكە بۆ 1520 دینار، دۆلاریان لە بازاردا كڕیوە و سوودێكی دارایی زۆریان دەستكەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەنجومەنی وەزیران نوێنەری تەواوی فراكسیۆنە سیاسییەكانی تێدایە و دەنگیان بۆ گۆرانكارییەكەداوە .
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، گۆڕینی نرخی دۆلار بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانییە و پێویستە بە لۆژیكی دەوڵەت بەڕێوەبچێت بۆ پاراستنی سەقامگیریی دارایی.



