وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دژایەتی خۆی بۆ لابردنی باجی سەر هێلکە و مریشکی هاوردە رادەگەیەنێت
بڵند
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا ناڕەزایەتی توندی بەرانبەر بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ دواخستنی سەندنەوەی باج لەسەر هێلکە و مریشکی هاوردەکراو دەربڕی.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ، جەختی لەوە کردەوە، کە کەرتی پەلەوەر لە هەرێم گەیشتووەتە قۆناغی خۆژێنی و بەرهەمی ناوخۆیی نەک تەنها پێداویستی هەرێم، بەڵکو توانای دابینکردنی پێداویستی تەواوی عیراقی هەیە.
بەپێی ئامارەکان، 59 پروژەی هێلکەی مێز ساڵانە 4.8 ملیار هێلکە بەرهەم دەهێنن لە کاتێکدا پێویستی ناوخۆ تەنها 1.8 ملیارە، هەروەها زياتر لە 2100 پڕۆژەی بەرهەمهێنانی مریشک ساڵانە لەسەرووی 450 هەزار تۆن ە و زۆر زیاترە لە پێویستی ناوخۆ کە 150 هەزار تۆنە
وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەش کردوە، لابردنی باج لەسەر بەرهەمی دەرەکی دەبێتە هۆی خنکاندنی بازاڕی ناوخۆ، زیانی دارایی قورس بە کەرتی پەلەوەر دەگەیەنێت و دەیان هەزار هەلی کار دەخاتە مەترسییەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، بێگەرد تاڵەبانی داوا لە حکومەتی فیدراڵ کردوە لەبری ئەم بڕیارە، هاوکاری دابینکەرانی ئالیک و کێڵگەکان بکات و ەێگە بدات بەرهەمی زیادەی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی رەوانەی پارێزگاکانی دیکەی عیراق بکرێت.


