وەرگرتنی رسووماتی گومرکی و باج لەسەر هێلکە و گۆشت و مریشـک دواخرا
سەوسەن سەید
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
عەلی زەێدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، رێنمایی دا بە دواخستنی وەرگرتنی رسووماتی گومرکی و باجی سەر بەرهەمەکانی هێلکە، مریشک و گۆشتی زیندوی هاوردەکراو.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد: زەیدی رێنمایی داوە بە دواخستنی وەرگرتنی رسووماتی گومرکی و باج لەسەر بەرهەمەکانی هێلکە، مریشک و گۆشتی زیندوی هاوردەکراو، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پشتیوانیکردنی سەقامگیریی بازاڕە ناوخۆییەکان و دابینکردنی ئەم پێداویستییە سەرەکییانە بە نرخێکی گونجاو تاوەکو لە توانای دارایی سەرجەم هاووڵاتیاندا بێت.
ئەم بڕیارە دوای بڕیاری هەموارکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دینار بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکی هات، لەسەر پێشنیازی وەزیری دارایی و پارێزگاری بڕیاردەری بانک ناوەندیی عیراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (544)ی ساڵی 2026، تاوەکو نرخی کۆتایی فرۆشتنی دۆلار بۆ هاووڵاتیان و دامەزراوە داراییە ناپانکییەکان ببێتە (1520) دینار بۆ هەر دۆلارێک، لە شوێنی 1320 دینار.



