نەبیل مەرسومی: 11هەزار فەرمانبەری دەوڵەت نەخوێندەوارن
سەوسەن سەید
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
شارەزایەکی بواری ئابوری ئاشکرای کرد کە لە سەرژمێریی گشتیی دواییدا دەرکەوتووە نزیکەی 11 هەزار فەرمانبەری حکومی "نەخوێندەوارن" و توانای خوێندنەوە و نووسینیان نییە، کە بەسەر فەرمانگە و دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەتدا دابەش بوون.
نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووری ئاماژەی بەوەش کردووە: بەپێی راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی ئەرک و کارەبا بۆ ساڵی 2025، لە کۆی 187 هەزار فەرمانبەری میلاکی هەمیشەیی، 23 هەزار فەرمانبەر بەبێ هیچ بڕوانامەیەکی خوێندن کار دەکەن، کە ئەوەش نزیکەی 12٪ی تەواوی کادێرەکانی ئەو وەزارەتە پێکدەهێنێت.
ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاودەبنەوە کە حکومەتی فیدراڵی هەوڵی بەدیجیتاڵکردن، پەرەپێدانی ئیدارە و سیستەمی ئەلیکترۆنی دەدات، کە پرۆسەیەکە پێویستی بە ئەلفوبێی خوێندنەوە و نووسین و مامەڵەکردن لەگەڵ تەکنەلۆجیادا هەیە.



