سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند کە وڵاتەکەی سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت چونکە هیچ بژاردەیەکی دیکەی لەبەرجەستەدا نییە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەمە یەکەم جارنییە تووشی مەترسیی لەناوبردن دەبنەوە.

لە میانی وتارەکەیدا، لە بارەگای نەتەوەیەگرتووەکان، بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، روبەریو هەموو ئەو هەوڵانە دەبنەوە کە بۆ لەناوبردنیان دەدرێت.

 ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی ئەوان هەوڵی بۆدەدەن  پەیوەندی بە خاکەوە نییە، بەڵکو پەیوەندیدارە بە بوونی دەوڵەتێکی جوولەکەوە هەیە.

 سەبارەت بە تێکدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، نەتانیاهۆ جەختی کردەوە،  ئەگەر ئەوەیان نەکردایە ، ئێستا هەموویان لەژێر مەترسیی مردندا دەبوون، دەشڵێت؛ هەرچەندە وێرانکردنی ئەو دامەزراوانە کارێکی زۆر سەخت بوو، بەڵام بۆ ئەو لە ئاسانترین بڕیارەکان بووە.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رەخنەی توندی لە هەڵوێستی هەندێک وڵاتی رۆژئاوایی گرت  و ئاماژەی بەوەکرد، "بەشێک لەوانەی تۆمەتباری دەستبەسەرداگرتنمان دەکەن لە بەریتانیا و فەرەنسان، پێیان دەڵێم؛ بەسە درۆکردن، چونکە خۆتان جیهانتان داگیر کردبوو".

سەبارەت بە بەرزاییەکانی جۆلان رایگەیاند، بە ئەحمەد شەرع دەڵێت؛  جولەکەکان لە سەردەمی موساوە لەوێ بوونیان هەبووە.

نەتانیاهۆ تیشکی خستە سەر رەوشی ناوخۆیی و رایگەیاند،  سێ ساڵە لە حەوت بەرەی جیاوازەوە شەڕ دەکەن، هاوکات بەرگریی لە هەڵسوکەوتی هاووڵاتییانی کرد لە کەرتی رۆژئاوا و رایگەیاند، کاتێک هەندێک لە هاووڵاتییانیان بەرگریی لە خۆیان دەکەن، راگەیاندنە جیهانییەکان بە توندوتیژیی نیشتەجێبووان ناوی دەبەن.