كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی و بی پی بەریتانی بڵاویانكردەوە، ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كاریگەری لەسەریان نەبووە و داهاتیان زیادیكردووە. 

كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیە بۆ نەوت بڵاویكردەوە، هێرشی حوسییەكان بۆسەر بنكە و دامەزراوەكانیان لە مانگی رابردوودا كاریگەری نەكردووەتە سەر تواناكانیان لە بەرهەمهێنانی نەوتدا.

راشیگەیاندووە، سەرباری جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داهاتیان بە نزیكەی 44% لە چارەكی دووەمی ئەمساڵ زیادیكردووە، بەشێوەیەك داهاتیان لەو ماوەیەدا 32.7 ملیار دۆلار بووە لەكاتێكدا لە چارەكی دووەمی ساڵی 2025دا 22.67 ملیار دۆلار بووە.

كۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمی بەریتانیش بڵاویكردەوە، داهاتیان لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا بەرزبووەتەوە، بەهۆی ئەوەی جەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت و غازی بەرز كردووەتەوە.