بەهۆی سەپاندنی باج بەسەر 60 وڵاتدا، لە 25 ویلایەتی ئەمریكا سكاڵا لەسەر ئیدارەكەی ترەمپ تۆمار دەكرێت.

بەپێی یاداشتنامەیەك لە 25 ویلایەتی ئەمریكا كە دوانیان لەلایەن كۆمارییەكانەوە بەڕێوەدەبرێن، سكاڵا لەسەر ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپ تۆماركراوە، بەهۆی ئەوەی باجی گومرگیی بەسەر 60 وڵاتدا سەپاندووە، چونكە پێیان وایە ترەمپ سنوری دەسەڵاتە رێگە پێدراوەكانی تێپەڕاندوە.

ئەو ویلایەتانە سكاڵاكەیان پێشكەشی دادگای بازرگانیی نێودەوڵەتی ئەمریكا كردووە لە نیویۆرك و بەپێی سكاڵاكەش هیچ پەیوەندییەكی لۆژیكی لە نێوان كێشەی هاوردەی نێودەوڵەتی و باجە گومرگییە جیهانییە گشتگیرەكاندا نییە.

هەینی رابردوو لەلایەن ئیدارەكەی ترەمپەوە باجی گومرگیی بەسەر 60 وڵاتی هاوبەشی بازرگانیی ئەمریكادا سەپێندرا.