سوپای پاسدارانی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و بە بۆنەوە دووەم ساڵی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە و دەڵێت؛ چەکداماڵینی حەماس، هیچ لە رەوشەکە ناگۆڕێت و پێشتر شکستی هێناوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەکردوە، کوشتنی ئیسماعیل هانیە لە تاران تاوانێکی گەورە بوو،  پێشێلکردنی گەورەی بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکان بوو.

سوپای پاسداران دەشڵێت؛ چەکدانانی حەماس هیچ لە رەوشەکە ناگۆڕێت، سەرکەوتنی کۆتایی فەلەستین لەوە نزیکترە، کە دوژمنان خەیاڵی دەکەن.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنجومەنی ئاشتی گەیشتووەتە رێککەوتنێک بۆ داماڵینی چەکداریی تەواوەتی حەماس و گروپە چەکدارەکانی دیکەی فەلەستینی لە غەززە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێککەوتنەکە  قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ دەکرێت و لەگەڵ پێشکەوتنی پرۆسەی داماڵینی چەکدا، هێزەکانی ئیسرائیل وردە وردە لە غەززە دەکشێنەوە.