دارایی هەریم بڵاویکردوەتەوە، لەسەر راسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران و بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2027ی حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەیەکی ئاستبەرز لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بەڕێوەچوو. 

کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی وەزیری دارایی و بە ئامادەبوونی وەزیرانی پلاندانان و کارەبا، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک لە راوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان سازکرا.

لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی گفتوگۆ لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێم کرایەوە لەسەر بنەمای دەستوور، یاسا و دواین داتاکانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان.

هاوکات بڕیاردرا لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی تایبەت لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان ئەنجام بدرێت تاوەکو خواست و پێداویستییەکانی هەرێم بۆ ساڵی داهاتوو لە بوودجەی عیراقدا جێگیر بکرێت.

ئەم ئامادەکارییانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ماوەی چەند مانگێکە دەستیپێکردووە و ئامانج لێی خەمڵاندنی بودجەی پێویستە بۆ موچە، خەرجی بەکارخستن، وەبەرهێنان، داواکردنی میلاکی پێویست، هەروەها کارکردن بۆ گەڕانەوەی شایستەی دارایی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم کە لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی قەیرانی داراییەوە بۆیان خەرج نەکراوە.