دەم پارتی: دەبێت یاسای چوارچێوە لە مانگی ئەیلولدا بكەوێتە بوار و قۆناغی جێبەجێكردنەوە
هۆزان
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٦
لێپرسراوێكی دەم پارتی دەڵێت، دەبێت یاسای چوارچێوە لە مانگی ئەیلولدا بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و قۆناغی جێبەجێكردنەوە.
تەییب تەمەل، جێگری هاوسەرۆكی گشتیی دەم پارتی ڕایگەیاند، ئەگەر یاسای چوارچێوە لە مانگی ئابدا لە پەرلەمانەوە پەسەند بكرێت، دەبێت لە مانگی ئەیلولدا بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاشكراشیكرد، چاوەڕوان دەكرێت ڕەشنووسی یاسای چوارچێوە لەم هەفتەیەدا لەلایەن ئاكپارتییەوە رادەستی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بكرێت و دواتر لە رۆژانی سێشەممە یان چوارشەممەدا رەوانەی كۆمیسیۆنی داد بكرێت، بەو هیوایەی لە رۆژی هەینیدا لە لێژنەی گشتیی پەرلەماندا دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت و پاش ئیمزاكردنی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، ڕۆژی جێبەجێكردنی دیاری بكرێت.
جێگری هاوسەرۆكی دەم پارتی ئاماژەی بەوە كرد، تا ئێستا هیچ پێشنووسێك ڕادەستی ئەوان نەكراوە، جەختیشی كردەوە ئەگەر هەلومەرجی ئۆجەلان چاك نەكرێن، زۆر ئەستەم دەبێت پڕۆسەی ئاشتی بەرەو پێشەوە بچێت.



