سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت لەبەردەم دوو بژاردەدان لەبەرانبەر ئێران یان گەیشتن بە رێككەوتن یان ئەنجامدانی هێرشێكی زۆر گەورە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەبەردەم دوو بژاردەی سەرەكیدایە بەرانبەر ئێران ئەوانیش یان بەردەوامبوونە لە هێرشە ئاسمانییەكان و تێكشكاندنی تەواوەتیی تواناكانی ئەو وڵاتە، یانیش گەیشتن بە رێككەوتنێكی راستەوخۆ كە ئێستا دانوستانی لەسەر دەكەن.


ترەمپ وتیشی، ئێران هێشتا ئامادە نییە بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنی كۆتایی، بەڵام ئاڵوگۆڕی پەیام و گفتوگۆ لە رێگەی نێوەندگیرەكانەوە بەردەوامن و دەرفەتی دانوستان هێشتا كراوەیە.


سەرۆكی ئەمریكا جەختیشی كردەوە تاوەكو ئەم ساتە بڕیاری كۆتایی نەدراوە بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی زۆر گەورە و بەرفراوان بۆ سەر ئێران.