ترەمپ: چین و روسیا بەڵێنیانداوە چەك بە ئێران نەفرۆشن
رێبین
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٦
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە چین و روسیا بەڵێنیان چەك و تەقەمەنی بە ئێران نەفرۆشن و هۆشداریشیدا لە ئەگەری هاوكاریكردنی سەربازیی ئێران.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ بڵاویكردەوە، لە دوایین دیداریدا لە چین لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆكی چین بەڵێنی ئەوەی وەرگرتووە كە لە ژێر هیچ مەرجێكدا چین چەك نەفرۆشێت بە ئێران و كۆمپانیا چینییەكانیش بە هەمان شێوە خۆیان بە دوور بگرن لە فرۆشتنی چەك بە ئێران.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش كرد كە ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی ڕووسیاش هەمان بەڵێنی پێداوە كە چەك بە ئێران نەفرۆشێت.
سەرۆكی ئەمریكا لەوە جەختیكردەوە كە هەردوو وڵاتی روسیا و چین بەشداری لە پڕچەككردنی ئێراندا ناكەن، هۆشداریشیدا كە ئەگەر بە پێچەوانەوە رەفتار بكەن، ئەوا باجێكی قورس دەدەن و ئەوەش بە هیچ شێوەیەك لە بەرژەوەندییاندا نییە.
وتیشی، ئەمریكا راستەوخۆ چەك بە ئۆكراین نافرۆشێت بەڵكو بە وڵاتانی ئەندامی ناتۆی دەفرۆشێت و ئەوانیش دەیدەنە ئۆكراین.
ترەمپ: ئەمریكا راستەوخۆ چەك بە ئۆكراین نافرۆشێت


