ئەمریكا هۆشداریی ئەمنی دەدات بە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە سەرانسەری جیهاندا
هەساو ئەمیر
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٦
ئەمریكا هۆشداریی دەدات بە سەرجەم هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە جیهاندا و دەڵێت، لە هەر ساتێكدا بێت ئەگەری روداوی چاوەڕواننەكراو هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریی ئەمنی دەدات بە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە سەرانسەری جیهان و داوایان لێدەكات، ئاستی هۆشیارییان بەرزبكەنەوە و لە سەرجەم روداوەكان بەئاگا بن.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رەوشی ئەمنی لە ناوچەكە و جیهان بە ئاڵۆزی دەمێنێتەوە و ئەگەری رودانی پێشهاتی چاوەڕواننەكراو و بەرزبوونەوەی زیاتری ئاستی ئاڵۆزییەكان لە ئارادایە.
واشنتۆن هۆشداریشی داوە لە زیادبوونی مەترسیی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر نێردە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا، ناوەندە پەیوەندیدارەكانی وڵاتەكەی، یان ئەو شوێنانەی هاووڵاتییانی ئەمەریكی لێیان دەمێننەوە لە ناوچە جیاوازەكانی جیهاندا.



