سوپای توركیا چۆڵكردنی گوندێكی تری ناوچەی عەفرینی لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە و ئاگاداری داوەتە هاووڵاتیان كە دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

سەرچاوەیەكی خۆجێیی لە عەفرینەوە بۆ میدیاكان رایگەیاند، سوپای توركیا خەریكی چۆڵكردنی گوندی "چیێ"یە و بڕیارە رۆژی سێشەممە هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە بگەڕێنەوە سەر خاكەكەیان. 

ئەو گوندە ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵ بوو بە تەواوەتی كرابووە بارەگایەكی سەربازی و رێگە بە نیشتەجێبوون تێیدا نەدەدرا.

بەڵام تا ئێستا بارەگا سەربازییەكانی توركیا لە گوندەكانی "جلبڕێ"، "شێخۆرزێ" و "دەروێش"، بەردەوامن و هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە تا ئێستا ناتوانن بگەڕێنەوە، هاوكات بارەگایەكی سەربازییش لە نزیك گوندی "باسوفان" ماوەتەوە.