سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ یادی لەدایکبوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە هەموو قۆناغەکانی ژیانتان مێژوویەکی پڕ سەروەریتان تۆمارکرد

دەقی پەیامەکەی:

رۆژی لە دایکبوونتان پیرۆز خوشکی ئازیزی هەموومان و هەڤاڵی پێشمەرگە هێرۆخان، مێژوویەکی ژیانی پڕ سەروەریتان تۆمارکرد لە هەموو قۆناغەکان هاوسەرەکەتان سەرۆک مام جەلال -تان جێنەهێشت، نیشانەی تەبایی ناو پێشمەرگە بوویت جگە لە ئەرکی ماڵەوە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بوویت، چەتریکی گرنگ بوون بۆ هونەرمەندان و نوسەرانی کوردستان، هەروەها دایکێکی بەسۆز و میهرەبان بوویت بۆ منداڵانی کوردستان لە رێگای رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان .


راو و سیاسەتی بنیاتنەرانەتان هەمووی لە رێگای سیخورمە و خاک و کوردسات دەگواستەوە، زۆر گەورەتر بوویت لە خانمی یەکەمی عیراق بەرنامە کلتوری و مرۆڤایەتییەکان و سیاسەتەکان گشتگیر و رێزلێگیراو بوو لە هەموو شوێنێک، تەمەن درێژبیت و هەر بمێنیت بۆمان 
سەعدی ئەحمەد پیرە.


ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان