سەرەڕای دەنگۆ و هەواڵی میدیا جیهانییەکان لەبارەی رێککەوتن و کۆبوونەوەی یەکشەممەی داهاتووی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ژنێفی پایتەختی سویسڕا، هەردوولا ناکۆکن لەبارەی ئەوەی رێککەوتنەکە تا ئەوکات ئیمزادەکرێت یان نا. 
لەلایەکەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند لێپرسراوێکی ئەوروپی بڵاویکردەوە، ئەگەری هەیە یەکشەممەی داهاتوو ئەمریکا و ئێران رەشنووسی رێککەوتنەکە لە ژنێف ئیمزا بکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە، ئاژانسی هەواڵی فارسی نیمچە رەسمیش رایگەیاند، وەفدی دانوستانکاری ئێران هێشتا سەرقاڵی پێداچوونەوەن بە رەشنووسەکەدا و رەتیدەکەنەوە لە ئێستادا هیچ رێککەوتنێک ئیمزا بکەن.
هاوکات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لە تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی: ئێرانییەکان شایەنی رێزلێگرتن نین و رێککەوتنیش لەگەڵیاندا قورسە، چونکە ناتوانرێت بڕوایان پێبکرێت.