فەوزا یوسف: ئاسایش ئەرکی پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان دەگرێتە ئەستۆ
محەمەد رزگار
٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە رایدەگەیەنێت: هێزەکانی ئاسایش بەشێوەیەکی کاتی ئەرکی پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان دەگرنە ئەستۆ.
فەوزا یوسف، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات 'پەیەدە' ، لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە داهاتووی ئەمنیی ناوچەکە رایگەیاند؛ هێزەکانی ئاسایش بەرپرسیارێتی پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان دەگرنە ئەستۆ.
ئاماژەی بەوەشکرد، بوونی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ لە ئێستادا کاتییە و مەبەست لێی هەماهەنگییە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنەوەی هێزەکان لە چوارچێوەی سیستمێکی نوێدا.
ئەم لێدوانانەی فەوزا یوسف لە کاتێکدایە، گفتوگۆکان لەسەر داهاتووی سیاسی و سەربازیی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامییان هەیە و پرسی پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی دانوستانەکان بۆ قۆناغی داهاتوو.


