وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، سنوری عیراق  و سوریا، کە درێژیەکەی 618 کیلۆمەترە، بە تەواوەتی پارێزراوە و سیستمێکی بەرگری پێشکەوتوو لە حەوت ئاستدا بۆ رێگریکردن لە هەر دزەکردنێک جێبەجێکراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاندوە، بە حەوت شێواز رێگری دەکەن لە هەر دزەکردنێک، سنورەکان دەپارێزێن، لە رێگەی کەندەکی قووڵ، بەربەستی خۆڵی، تەلی دڕکاوی، شوورەی کۆنکرێتی، بورجی چاودێری و بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کامێرای حەراری.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، نوێترین تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنن، لەوانە بەکارهێنانی کامێرای حەراری و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەیزەری، بۆ چاودێریکردنی هەر جووڵەیەک لەسەر سنوورەکان بە شەو و بە رۆژ.

جەخییان کردوەتەوە سنورەکان لە رێگەی سێ هێزەوە دەپارێزرێن، کە هێڵی یەکەم پاسەوانی سنوەرە و هێڵی دووەم سوپای وڵاتە و هێڵی سێیەمیش حەشدی شەعبییە.