کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەنیوەڕۆی ئەمڕۆوە کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەکات و سەرەتا لە پارێزگای دهۆک باران دەبارێت و دواتر تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.

هەواڵ:Kurdsat News

بەڕێوەبەرایەتی بومەلەرزەزان و کەشناسی هەرێم پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتووی کەشوهەوا بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن و لە چیاکانیش بەفر دەبارێت و لە دوانیوەڕۆوە کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاد دەکات.

کەشانسی ئاماژەی بەوەشکردوە، لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری ئەو شەپۆلی بارانبارینەکە زیاد دەکات و بە شێوەی بارانی مامناوەند بە گشتی تەواوی ناوچەکانی هەرێم  دەگرێتەوە.

لەبارەی کەشی سبەینێشەوە ئاماژەیان بەوەکردوە، کاریگەری شەپۆلی بەفر و باران نامێنێت و ئاسمان دەبێتەوە بە ساماڵ و پەڵەهەور و تەنها لە ناوچە شاخاویەکان نمەباران بەردەوام دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی پێنجشەممە بەم شێوەیەیە؛

هەولێر : 11 پلەی سیلیزی

پیرمام : 8 پلەی سیلیزی

سۆران : 5 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 9 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 9 پلەی سیلیزی

دهۆک : 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 11 پلەی سیلیزی