هەسەدە رایگەیاند، گروپە چەکدارەکانی سوریا، بە حەوت درۆنی خۆکوژ، هێرشیان کردوەتە سەر گوندی باقیلە لە باشوری جەل ئاغا لە سنوری کۆبانێ و بەردەوام گروپەچەکدارەکان سەرقاڵی کۆکردنەوەی هێزن .

لەسەررەوشی ئێستای رۆژئاوا هەسەدە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە، گروپە چەکدارەکانی سرویا بەردەوامن لە پێشێلکاری و  شکاندنی ئاگربەست، لە نوێترین هێڕشیاندا، کە بە حەوت درۆنی خۆکوژ ئەنجامیان داوە گوندی  باقیلە لە باشوری جەل ئاغا لە سنوری کۆبانێ کردوەتە ئامانج.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، ئەوهێرشە هاوکاتە لەگەڵ کۆکردنەوەی هێز و هێرشی ئەو گروپانە بۆ سەر گوندەکانی قاسمیە و زەرکوتەک لە رۆژئاوای کۆبانێ، جگە لە تۆپبارانکردنی دەوروبەری گوندی سەفا لە باشوری جەل ئاغا، کە رەنگدانەوەی هەڵکشانی شەری ئەو گروپانەیە لە چەند بەرەیەکەوە.

هەسەدە دەشڵێت؛ ئەو هێرشانە پێشێلکارییەکی نوێ و ئاشکرای ئاگربەست و پێشێلکردنی راستەوخۆی رێککەوتنەکانن و لە بەرانبەردا، هێزەکانیان ناچاربوون وەک مافی رەوای  خۆیان بەربەرچی تەواو هێرشەکان بدەنەوە.