میدیای رەسمی کوریای باکور بڵاویکردوەتەوە، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی کیم جۆنگ ئون، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی توانا سەربازییەکانی وڵاتەکەی  تاقیکردنەوە بۆ چەند مووشەکێکی نوێی  کالیبەر، ئەنجامداوە کە لە دوری زیاتر لە 350 کیلۆمەترەوە ئامانجەکانیان پێکاوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باوکر"KCNA "  بڵاویکردوەتەوە، ئەو موشەکانەی تاقیکراونەتەوە بە تەکنەلۆژیای نوێ دروستکراوە و توانیویانە لە دوری  358.5 کیلۆمەتر لە شوێنی هەڵدانیانەوە توانیویانە ئامانجەکانیان  پێکاوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، کیم جۆنگ ئونی رابەری وڵاتەکە تاقیکردنەوەکەی بە گرنگ زانیوە بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی وڵاتەکەی.

جەختیشی کردەوە؛ ئامانجی ئەم تاقیکردنەوانە رێگریکردنە لە شەڕی ئەتۆمی و بونیاتنانی  هێزێکی سەربازی متمانەپێکراوو کە دەبێت بە  بەشێکە لە هێڵی نەگۆڕی سیاسەتی بەرگری نیشتمانی وڵاتەکە.

کیم جون ئۆن، ئاماژەی بەوەش کرد، کۆنگرەی نۆیەمی پارتەکەی، کە بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت، کە دوای پێنج ساڵە لە دواین کۆنگرەی پارتەکە، ئاژانسەکە لە زاری کیمەوە رایگەیاندوە، لە کۆبوونەوە کەدا "پلانەکان بۆ قۆناغی داهاتوو بۆ زیاتر بەهێزکردنی رێگری ئەتۆمی وڵاتەکە روون دەکاتەوە.

کۆریای باکور لە ساڵی 2006 یەکەم تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجامدا و بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو وڵاتە سەرەڕای سزا نێودەوڵەتییەکان خاوەنی دەیان بۆمبی ئەتۆمییە و راشێگەیاندوە بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانە بە چەکی ئەتۆمی و کیم جون ئۆن رایگەیاندوە، بونی چەکی ئەتۆمی هۆکارە بۆ مانەوەی وڵاتەکەی بە بەهێزی.