نۆ هەزار و 275 تۆمەتبار و سزادراوی كەیسەكانی دەستپاكیی خراونەتە لیستی یاسای لێبوردنی گشتیی
کەژان
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
نۆ هەزار و 275 تۆمەتبار و سزادراو كە بەهۆی كەیسی دەستپاكییەوە دەستگیكراون خراونەتە لیستی یاسای لێبوردنی گشتی.
دەستەی دەستپاكی عیراق لە راپۆرتێكدا بڵاویكردوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانیاندا بۆ رووبەڕووبوونە و بەدواداچونی كەیسەكانی گەندەڵی و چۆنێتی جێبەجێكردنی یاساكان، بۆیان دەركەوتووە كە لەمساڵدا نۆ هەزار و 275 تۆمەتبار و سزادراو كە پێشتر بەهۆی كەیسەكانی دەستپاكییەوە سزادراون یان تۆمەتباركراون خراونەتە لیستی یاسای لێبوردنی گشتیەوە.
هەر بە پێی راپۆرتەكە، لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدا تا ئێستا زیاتر لە ملیارێك و 597 ملیار دینار لە سامانی گشتی كە برابوونە دەرەوەی وڵات گەڕێندراونەتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت.



