موحسن رەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، نامەکەی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکای خوێندوەتەوە، بەڵام هێشتا وەڵامی نەداوەتەوە.

موحسن رەزایی، لەبارەی نامەکەی جەی دی ڤانسەوە بە میدیایی وڵاتەکەی  راگەیاندوە، نامەکەی بینیوە و شێوازی قسەکردنی ئەمریکا بە تەواوەتی گۆڕاوە.

ناوبراو، جەختیکردەوە، بەڕونیی لە نامەکەدا شێوازی قسەکردنی ئەمریکا گۆڕاوە و ئەمەش شتێکی باشي و نیشانەی چەسپاندنی سەرکەوتن و دەسەڵاتی گەلی ئێرانە.

موحسن رەزایی راشیگەیاندوە، تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ لەسەر ئاستی رەسمی  و حکومی بۆ گۆڕینی  بابەتی ئەتۆمییەکەی تاران نەدراوە.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختیان لەسەر پشکنینی وردی نامەکە و ئامادەیی بۆ چارەسەری دیپلۆماسی کردووەتەوە.