بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردسان لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) پەیامێکی بڵاوکردەوە و هیوای خواست؛ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

لە پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتیدا هاتووە؛ پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محەمەد (د.خ)، پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەكەم.

هاوکات ئاماژەی بەوەداوە؛ هیوادارم ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی بوژاندنەوەی زیاتری بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی لە نێوان هەموواندا تاوەکو پێکەوە کاربکەین لەپێناو سەقامگیری و پێشخستنی وڵاتەکەمان و زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان