نوری مالیكی: بە كۆبوونەوەی نێوان سودانی و ئەحمەد شەرع خۆشحاڵ نەبووین
کەژان
١١ی ئایاری ٢٠٢٥
نوری مالكی رایگەیاند، تا ئێستاش سەرۆكی سوریا لە عیراق داواكراوە، بۆیە خۆشحاڵ نەبوون بە چاوپێككەوتنەكەی سودانی و شەرع.
نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەەوانیدا، رەخنەی لە كۆبوونەوەی نێوان محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی راگوزەری سوریا لە دەوحە گرت و جەختی لەوە كردەوە كە ئەو كۆبوونەوەیە بەبێ ئاگاداری و راوێژكاری سەركردەكانی چوارچێوەی هاوپەیمانی و سەرۆكایەتی كۆمار و وەزیری دەرەوە ئەنجامدراوە.
وتیشی، ئەوان لەم كاتەدا هیچ پاساوێك بۆ ئەو كۆبوونەوەیە نابینن، بەتایبەتی كە تا ئێستاش ئەحمەد شەرع لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عیراقەوە داواكراوە.
هەرچەندە ئەحمەد شەرع دوای روخانی رژێمی پێشووی سوریا پۆستی سەرۆكایەتی سوریای پێدراوە، بەڵام تا ئێستاش لەلایەن دەزگای دادوەری عیراقەوە بە هۆی پشتیوانی لە داعش لە ساڵی 2023 فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركراوە.