12یەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە کۆتاییهات و لە ماوەی چوار رۆژی فێستیڤاڵەکەدا، پێشوازییەکی بێوێنە لە گەشتیار و سەردانیکاران کرا، بە جۆرێک زیاتر لە 502 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کرد و کۆی گشتیی فرۆشی بەرهەمەکانیش گەیشتە ملیارێک و 820 ملیۆن دینار. 

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، لیژنەی فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە، رایگەیاند سەرکەوتوبون لە بەڕێوەچونی 12هەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە، و توانیویانە  پلانێکی تۆکمەی هاتوچۆ و ئەمنی جێبەجێ بکەن و فرۆشیی فێستیڤاڵەکەش ملیارێک و 820 ملیۆن دیناری تێپەڕاندوە.

ئاماژە بەوەشکرا، لە چوار رۆژی فێستیڤاڵەکەدا زیاتر لە 500 هەزار سەردانیکار  سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردوە و تێیدا پێشوازی لە 96 هەزار ئۆتۆمبێلی بچووک، زیاتر لە سێ هەزار  مینی‌پاس، 2500 پاسی گەورە، 444 مەنشەئە و پێنج گەزار ماتۆڕسکیل کرا، بە بێ ئەوەی هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو تۆمار بکرێت.

هەروەها، فێستیڤاڵەکە دەرفەتی کاری بۆ 1800 خاوەنكار و بەهرەمەند رەخساند و بە کۆی گشتی زیاتر لە 3500 کەس راستەوخۆ لە دەستکەوتەکانی ئەم ساڵی ناو فێستیڤاڵەکە سوودمەند بوون.