ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران: حكومەت پابەندە بە ناردنی خشتەكانی بودجە
ئاکام
١٠ی ئایاری ٢٠٢٥
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، حكومەت پابەندە بە ناردنی خشتەكانی بودجە لە زووترین كاتدا و دەیەوێت لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئەنجومەنەكە بە زوویی تێبپەڕێنرێت.
عارف حەمامی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، حكومەت پابەندە بە ناردنی خشتەكانی بودجەی ئەمساڵ، بەڵام بەهۆی رەوشی ئابوری و سیاسییەوە تائێستا نەیناردووە.
وتیشی، حكومەت دەیەوێت لە زووترین كاتدا خشتەكانی بودجە بنێرێت و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش بەزوویی تێبپەڕێنرێت، دواكەوتنی ئەو بابەتەش كاریگەری هەیە لەسەر پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و دەبێتەهۆی دروستبوونی قەیرانی ئابوری.
رەوانەنەكردنی خشتەكانی بوجەی ئەمساڵ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كاتێكدایە كە لە دوێنێوە وەرزی یەكەمی یاسادانانی ئەمساڵ كۆتایی هاتووە.