سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عیراق خرانە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە بۆ پاراستنی كارەكانی كۆنگرەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی كە 17ی ئەم مانگە دەستپێدەكات.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایگەیاند، لەمڕۆوە سەرجەم یەكەكانی وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی تر دەخرێنە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی، ئەوەش لە چوارچێوەی  ڕێكارە ئەمنییەكانی كۆنگرەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی.

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند ، لوتكەی وڵاتانی عەرەبی لەبەغداد یەكێك دەبێت لە گرنگترین كۆبونەوەی وڵاتانی عەرەبی و تێیدا هەموو ئەو كێشە و قەیرانانەی ڕووبەڕووی ناوچەكە بووەتەوە، تاوتوێدەكرێن.

 بڕیارە 17ی ئەم مانگە بەغداد میوانداری كۆنگرەی لوتكەی وڵاتانی عەرەبی بكات بەبەشداری سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی لەناویاندا ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا كە بانگهێشتكردنی بۆ كۆنگرەكە لەلایەن عیراقەوە مشتومڕ و كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە.