بە سەردانێکی رەسمی؛ ئەمڕۆ سودانی لە ئەنقەرە دەبێت
هەساو ئەمیر
٨ی ئایاری ٢٠٢٥
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەردانێکی فەرمی ئەمڕۆ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سەردانێکی رەسمی بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێکەوت.
سودانی سەردانەکەی بە مەبەستی بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی باڵای عێراق و تورکیا بۆ هاوکاریی ستراتیژی.