دەستەی كەشناسی عیراق رایدەگەیەنێت، شەپۆلی خۆڵبارین تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و دوای ئەویش شەپۆلێكی تری خۆڵبارین دەستپێدەكات.

دەستەی كەشناسی عیراق پێشبینی كردووە، ناجێگیری كەشوهەواو خۆڵبارین و نمەباران، تا رۆژی سێشەممە بەردەوام بێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

دەشڵێت، لە ئەمڕۆوە كاریگەری شەپۆلی خۆڵبارینەكە لە ناوچەكانی رۆژئاواوە بۆ ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عیراق درێژ دەبێتەوە.

دەستەكە كەشناسی عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژی سێشەممە كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام رۆژی چوارشەممە لەگەڵ هەڵكردنی بای باكوری رۆژئاوا، شەپۆلی خۆڵبارین جارێكی تر دروست دەبێتەوە.