سەرۆک کۆماری عیراق پەیامێکی بەبۆنای رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، جەختدەکەنەوە لە مسۆگەرکردنی مافی کرێکاران و دەرکردنی یاسای پێویست بۆیان.

د، لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند، "بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە پیرۆزبایی لە رۆڵەکانمان 'کرێکارانی ژنان و پیاوان' دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەک چۆن خەبات و هەڵوێست و بەشدارییان  لە پێشخستن و پێشکەوتنی وڵاتدا وەبیر دەهێنینەوە، جەختیش لە پێویستی بەردەوامبوونی کارکردن دەکەینەوە بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانیان و باشترکردنی بارودۆخی کارکردن و دەرکردنی یاسای پێویست بۆیان، کرێکاران پایەیەکی بنەڕەتین لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەی بونیادنان و ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدانی کەرتەکانی بەرهەمه جۆراوجۆرەکان".

لە کۆتاییدا دەشڵێت، هەموو ساڵیک کرێکارانی عێراق و جیهان لە خێر و خۆشیدا بن.