ئەمنیستی ئینتەرناشناڵ: پێشێلكردنی سەروەری عیراق لە لایەن توركیاوە بەردەوامە
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٥
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێشێلكردنی سەرەوەری خاكی عیراق لە لایەن توركیاوە بە بیانوی هەبوونی تیرۆریست بەردەوامە و دەسەڵاتدارانی عیراق و هەرێمیش بێدەنگن.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناسراو بە ئەمنیستی، لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەیدا پێشێلكارییەكانی سوپای توركیای لە هەرێم بڵاوكردوەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە توركیا بە پاساوی هێرشكردنە سەر پارتی كرێكارانی كوردستان - پەكەكە، ژمارەیەكی زۆری خەڵكی مەدەنیی كردوەتەوە قوربانیی.
ئەمنیستی رەخنەی توند لە دەسەڵاتدارنی عیراق و هەرێمی كوردستانیش دەگرێت لە بەرامبەر پێشێلكردنی خاكەیان و بێدەنگیان بەرامبەر ئەو تاوانەی دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، تا ئێستا زیندانەكانی عیراق هەر بە قەرەباڵغی ماونەتەوە نەتوانراوە قەیران و كێشەكان بەپێی پێویست چارەسەر بكرێن.
ئەمنیستی سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش رایگەیاندووە، سەرەرای ئەوەی چەند هەنگاوێكی ئەرێنیان ناوە، بەڵام رۆژنامەنووسان لەسەر كاری میدیایی هەراسان و دەستگیركراون.