سەرۆك كۆماری عیراق مەرسومی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی دەركرد و رادەستی پارێزگاری هەڵەبجەی کرد.

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، لە کاتژمێر 11:35، کە دەکاتە ساتی دەستپێکردنی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، مەرسومی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی ئیمزا کرد و رادەستی نوخشە ناسیح پارێزگاری بەوەکالەتی شارەکەی کرد.

دوای دەركردنی مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاودەكرێتەوە و دوای ئەوەش دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی نوێنەران لە 14ی ئەم مانگەدا، پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەند كرد.