سەرۆک وەزیرانی عیراق و پارێزگاری کەرکوک کۆبونەوە
سام
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥
محەمەد شیاع سودانی و رێبوار تەها
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق و رێبوار تەها پاریزگاری کەرکوک، ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغداد کۆبونەوە و بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی سودانی، تاوتوێی وردەکارییەکانی رەوشی ئەمنی و ئابوری و خزمەتگوزاریان لە کەرکوک کراوە.
نوسینگەی رۆژنامەوانی محەمەد شیاع سودانی رایگەیاندوە، لە دیدارەکەدا، چەند تەوەرێکی تایبەت بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە سەرجەم قەزا و ناحیەکانی پارێزگای کەرکوک، بە پێی بەرنامەی حکومەت خراونەتەڕوو.
ئاماژە بەوەشدراوە، سودانی رایگەیاندووە کە حکومەت دەیەوێت ژمارەیەک پڕۆژە لەپارێزگای کەرکوک جێبەجێ بکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو پرۆژانەی کە لە ئێستادا لە هەموو پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێن، هەروەها جەختی لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵەکان کردوەتەوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بوژاندنەوەی ئابوری لە کەرکوک.