ژنە كارمەندێكی تەندروستی لە كەركوك بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستدا
لاوان
٢٦ی نیسانی ٢٠٢٥
ژنە كارمەندێكی نەخۆشخانەی گشتی كەركوك بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو توشبووانەی لە 10 رۆژی رابردوودا لە سنوری كەركوك گیانیان لەدەستداوە گەیشتە چوار كەس.
سەرچاوەیەك لە تەندروستی گشتی كەركوك بە كوردسات نیوزی راگەیاند، ژنە كارمەندێكی نەخۆشخانەی گشتی كەركوك، كە لە چەند رۆژی رابردوودا توشی تای خوێنبەربوون بوو بوو، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕو، ئەو ژنە كارمەندە دوو گیان بووە و كۆرپەلەكەشی گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئامارەكانی تەندروستی كەركوك، لە 10 رۆژی رابردوودا لە كەركوك چوار حاڵەتی گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربوون تۆماركراوە، كە دووانیان كارمەندی تەندروستی و دووانەكەی تریشیان گۆشتفرۆش بوون.