سودانی: پێویستە سوتانی غازی هاوەڵ رابگیرێت
ئاکام
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥
سودانی رایگەیاند، پێویستە سوتانی غازی هاوەڵ رابگیرێت و ژینگەی كاركردنی كۆمپانیا و دامەزراوە نەوتیەكان باش بكرێت.
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی گشتی باج و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان لەگەڵ كۆمپانیا نەوتییە بیانیاكان لە عیراق كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا سودانی جەختی لە راگرتنی سوتانی غازی هاوەڵ كردەوە و وتی، پێویستە دامەزراوە نەوتیەكان باشتر بكرێن و پاڵپشتی پیشەسازی ژیانی بكرێت، لەوانەش پتڕۆكیمیایی و خەڵوز و ئاسن و ستیل.
سودانی فەرمانی دەركرد كە دووبارە هەڵسەنگاندن بكرێت بۆ خولەكانی مۆڵەتپێدانی كاركردن لە كێڵگە نەوتییەكان لەلایەن كۆمپانیا بیانییەكان.