وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 14 حاڵەتی توشبوون و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتای تای خوێنبەربوون لە عیراق تۆمار کراون.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 14 حاڵەتی توشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون تۆمار کراون، کە زۆرترینیان لە زیقار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەش کەس لە زیقار، چوار کەس لە کەرکوک، لە هەریەک لە بەغداد و موسەنا و نەینەوا و بەسڕەش یەکی یەک حاڵەت تۆمار کراوە.

وتیشی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا دوو کەس بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە، کە دوایین حاڵەتیان گیانلەدەستدانی کارمەندی تەندروستییەکەی ئەمڕۆی کەرکوک بوو.

داواش لەو کەسانە دەکات کە ئیشوکاریان لەگەڵ بەرهەمە ئاژەڵییەکان و ئاژەڵاندایە، سەرجەم رێکارەکانی خۆپیارێزی بگرنە بەر بۆ دوور بوون لە توشبوون بە تای خوێنبەربوون.