سەرۆک کۆماری عێراق د.لەتیف رەشید، ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عیراق.

دیدارەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کۆشکی کۆماری لە بەغدا بەڕێوەچوو و تێیدا هەردوو لا باسیان لە پێشهاتی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو بەرپرسی باڵا گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عیراقیان لەگەڵ وڵاتانی جیهان خستەڕوو بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بکات.

فوئاد حسێن لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، رونکردنەوەیەکی هەمەلایەنەی سەبارەت بەو هەوڵانەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق خستەڕوو کە بۆ باشترکردنی سروشتی پەیوەندییەکانی عیراق لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دەدرێن.