وەفدێكی وەزارەتی دەرەوەی توركیا بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك پرسی هاوبەش گەیشتە بەغداد و بریاریشە دواتر سەردانی هەرێمی كوردستان بكات . 

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند ، بەیانی ئەمرۆ وەفدێكی توركیا بە سەرۆكایەتی  نوح یەڵماز بریكاری وەزیری دەرەوەی توركیا گەیشتونەتە بەغداد و لەگەڵ لێپرسراوانی عیراقدا چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەكەن .

هەر لە میانەی سەردانەكەدا بڕیارە وەفدەكەی توركیا سەردانی هەرێمی كوردستانیش بكات و لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێم كۆببێتەوە.