نوسینگەی سەدر داوا دەكات رۆژی هەینی خۆپیشاندەران كفن بپۆشن
لاڤە
١٥ی نیسانی ٢٠٢٥
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە داوا دەكات بۆ ڕۆژی هەینی نوێژی هەینی یەكگرتوو ئەنجامبدرێت و بەشداربوان كفن بپۆشن.
نوسینگەی موقتەدا سەدر ڕێنمایی سەبارەت بە نوێژی هەینی یەكگرتوو و خۆپیشاندانەكان بڵاوكردووەتەوە و لە ڕاگەیەندراوێكدا داوای كردووە، خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە گەلی غەززە بە شێوەیەكی ئاشتییانە بكرێت لە نزیك شوێنی نوێژەكان، هەروەها تەنها ئاڵای فەڵەستین و عیراق بەرز بكرێتەوە و ئاڵای ئیسرائیل و ئەمریكا بسوتێنرێت.
داواشی لە خۆپیشاندەران كردووە كفن بپۆشن و دروشم تەنها دژی ئیسرائیل و ئەمریكا بوترێتەوە.
هەروەها داوایكردووە خۆپیشاندەران زوو بگەنە شوێنی مەبەست و خۆپارێزیش لە گەرما لەبەرچاو بگرن.