بانكێكی رەسمی سەر بە حكومەتی عیراق دەستیكرد بە پێدانی قەرز بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر بەسوودی 5% و بۆ ماوەی پێنج ساڵ.

بانكی ڕەشید لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، پێدانی قەرز بە مەبەستی دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر بۆ سەرجەم هاووڵاتیان و فەرمانبەران دەستپێكردووە.

دەشڵێت، بڕی قەرزەكە لە پێنج ملیۆنەوە تا 20 ملیۆن دیناری عیراقی دەبێت، ماوەی گەڕاندنەوەشی پێنج ساڵە و رێژەی سوودەكەشی 5%ە.

راشیگەیاندووە، قەرزەكە بە بەكارهێنانی ماستەركارد دەدرێتە هاووڵاتیان و فەرمانبەران تەنها و پێویستی بە كەفیلێك هەیە كە لە بانكی رەشید مووچە وەربگرێت.

بەهۆی ئەوەی بانكی رەشید لە هەرێمی كوردستان لقی نییە، هاوڵاتیانی هەرێم ناتوانن سود لەو قەرزە وەربگرن.