وەزیری دادی عیراق: یاسای لێبوردنی گشتی چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە
١٤ی ئازاری ٢٠٢٥
وەزیری دادی عیراق رایگەیاند، یاسای لێبوردنی گشتی چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تا ئێستا 100 سزادراوی گرتووەتەوە.
خالید شوانی وەزیری دادی عیراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، رایگەیاند، وەزارەتی داد بە تەواوی پابەند بووە بە سەرجەم بڕگەكانی یاسای لێبوردنی گشتی كە ئێستا كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەهۆیەوە تائێستا 100 سزادراو بەپێی یاساكە ئازادكراون، كە هەموو مەرجەكانی یاساكەیان تیدابووە.
راشیگەیاند، میكانیزمێك هاتووەتە كایەوە بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لە زیندانەكاندا و پێویستە لە عیراق ستانداردە جیهانییەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ بۆ زیندانییەكان و خێزانەكانیان جێبەجێ بكرێت.