وەزارەتی نەوتی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جیهانەوە تەواو بووە.

بەپێی راگەیەندراوێک کە ئەمڕۆ 22ـی شوباتی 2025 بڵاویکردەوە، پرۆسەی هەناردەکردنەکە بەپێی ئەو میکانیزمانە دەبێت کە لە هەمواری یاسای بودجەدا هاتووە. و لە چوارچێوەی سەقفی بەرهەمهێنانی عێراق لە رێکخراوی ئۆپێک.

هەروەها وەزارەتی نەوتی عێراق داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کردووە کە بڕی بەرهەمهێنان بدات بە کۆمپانیای سۆمۆ بۆ دەستپێکردنی هەناردەکردن لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیا و بەندەری جەیهان، بەپێی ئەو گرێبەستانەی کە لەگەڵ کۆمپانیاکان ئیمزا کراوە.

شایەنی باسە، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە لە ماوەی رابردوودا راگیرابوو.

جێگەی ئاماژە پێدانە لە ماوەکانی پێشودا د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عیراق هەمواری یاسای بودجەی عێراقی پەسەند کردو و لەپاش بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی فەرمیی (وەقائیع)ـدا بڵاوکرایەوە و بەمەش هیچ بەربەستێک لە بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتدا کە نەما.