لە بڕیارێكی چاوەڕوان نەكراودا، ئیدارەی نوێی سوریا، نرخی ڤیزەی لەسەر هاووڵاتیانی عیراقی بۆ چوار هێندەی پێشووی زیاكرد.

ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی سوریا بڕیاریدا نرخی ڤیزە لە 50 دۆلارەوە بۆ 250 دۆلار لەسەر هاووڵاتیانی عیراق زیاد بكات و بۆ یەك جار بەكارهێنان و مانەوە بۆ ماوەی سێ مانگ.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە تشرینی دووەمی ساڵی 2023 حكومەتی پێشووی سوریا مەرجی ڤیزای لەسەر هاوڵاتیانی عیراق هەڵگرتبوو.