سبەینێ دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵاكەی سەرۆك كۆماری عیراق كۆدەبێتەوە
لاوان
١٧ی شوباتی ٢٠٢٥
سبەینێ دادگای فیدراڵی لەسەر سكاڵاكەی سەرۆك كۆماری عیراق كۆدەبێتەوە، كە بۆ پابەندكردنی حكومەتی عیراق بە دابەشكردن و بە بانكیكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم تۆماری كردووە.
د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق، لە دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی دژی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری دارایی عیراق تۆماركردووە و تیایدا، داوایكردووە وەزارەتی دارایی عیراق پابەند بكرێت بە دابەشكردنی موچەی ووچەخۆرانی هەرێم و بە بانكیكردنی موچەكانیان.
هەروەها داوایكردووە ئەنجومەنی نوێنەران پابەند بكرێت بە كاركردن بە هەمواری بڕگەی (12) خاڵی (ج) لە یاسای بودجەی گشتی عیراق.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، رۆژی 12ـی ئەم مانگە، دادگای فیدراڵی كۆبووەوە و بڕیاردانی لەسەر سكاڵاكەی سەرۆك كۆمار بۆ 18ـی ئەم مانگە دواخست.