سودانی: عیراق پاڵپشتی لە كۆتاییهێنان بە قەیرانەكان لە ناوچەكە دەكات
١٥ی شوباتی ٢٠٢٥
سەرۆك وەزیرانی عیراق دەڵێت، وڵاتەكەی پاڵپشتی كۆتاییهێنان بە قەیرانەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات لە رێگەی كاری بە كۆمەڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، عیراق هەموو كات دەستپێشخەری كردووە بۆ كۆتایی هێنان بە گرژییەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری، لە رێگەی كاری بەكۆمەڵی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە بە ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوام و خۆشگوزەرانی كۆمەڵگەكان.
سودانی جەختیشی لە هەوڵەكان كردەوە بۆ هێوركردنەوەی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەركردنی كێشەكان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.
ئەو لێدوانانەی سودانی لە میانی كۆبوونەوەی بووە لەگەڵ كۆمفۆرت ئیرۆ سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمەڵەی قەیرانی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا.