وەزارەتی كارەبای عیراق لە رێگەی چەند گریبەستێكەوە 10 هەزار مێگاوات كارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی كارەبا زیاد دەكەن.

زیاد عەلی وەزیری كارەبای عیراق رایگەیاند،  لە داهاتوویەكی نزیكدا گرێبەست لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیكتریك و سیمینس ئیمزا دەكەن، بۆ چاكسازی ساڵانە لە  یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.

وتیشی، گرێبەستەكەی كۆمپانیای جەنەراڵ ئەلیكتریك تایبەت دەبێت بە وێستگەی مەنسوریە بە توانای 750 مێگاوات و بەرەوپێشبردنی پرۆژەكانی كارەبا، لەپێناو بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 24 هەزار مێگاوات.

وەزیری كارەبا وتیشی، لەئێستادا بەهۆی بەهەدەرچوونی گازی دەردراو، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە عیراق 17 هەزار مێگاواتە و بە جێبەجێكردنی ئەو گرێبەستانەش بەرزدەبێتەوە بۆ 27 هەزار مێگاوات، ئاستی راستەقینەی خواستیش لەسەر كارەبا لە وڵاتدا لە نێوان 32 بۆ 35 هەزار مێگاواتدایە.