وەزارەتی دارایی عیراق كۆی ئەو پارانەی ئاشكراكرد, كە لە 11 مانگی ساڵی رابردوودا رەوانەی هەرێمی كوردستانی كردووە.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بەوە كردووە، لە 11 مانگی ساڵی رابردوودا نۆ ترلیۆن دیناری بۆ موچەی موچەخۆران و زیاتر لە دوو ترلیۆن و 437 ملیار دیناریشی بۆ موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی هەرێم خەرجكردووە، كە كۆی گشتی دەكاتە 11 ترلیۆن و 520 ملیار دینار كە وەزارەتی دارایی عیراق بۆ هەرێمی كوردستانی ناردوە.

پێشتریش وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندبوو، حكومەتی عیراق تەنها 10 ترلیۆن و 753 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە و پێویستە 822 ملیار دیناری تر بنێرێت تا موچەی مانگی 12ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دابەش بكات.