ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، هیچ گۆڕانكارییەكی بنەڕەی لە یاسای بودجەی عیراق نەكراوە و هەمواركردنەوەی ئەو یاسایە، تەنها تایبەت بووە بە ماددەی 12، كە تایبەتە بە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان.

مستەفا كەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، هەمواری یاسای بودجە سنوورداربووە و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە.

وتیشی، لە هەمواری یاساكەدا، هیچ دامەزراندنێكی نوێ نییە، بەڵام پێدەچێت لە چوارچێوەی خشتە داراییەكانی بودجەدا، حكومەتی عیراق هەنگاوبنێت بۆ كاراكردنەوەی بەشێك لە پسپۆڕی و دەقەكانی پێشووی ئەو یاسایە.